خەبات: سولین سلێمان:- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی هیلالی سعودی ، هەڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ ئه‌وه‌ی زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌ی بێ بسپێرن، ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە زۆرێک لە یانەکان و تیپە جیهانیەکان کێبڕکێ دەکەن له‌سه‌ر بردنی زێدان، هەروەها یانەی هیلال سعودی هەوڵدەدات ئه‌و راهێنه‌ره‌ فەرەنسییه‌ ڕازی بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕاهێنانی تیپەکە بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هیلال ئامادەکاری دەکات بۆ لادانی ڕامۆن دیازی ئەرجەنتینی، لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ زێدان و هیلالیش دەستی بە دانوستانەکانی کردووە لەگەڵ زێدان، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیا و خاوەنی دەستکەوتەکان لەگەڵ شاهانە وەک یاریزان و ڕاهێنەر، زیدان پێشنیارەکانی پێشتر ڕەتکردەوە بۆ ڕاهێنان بۆ بەشێک لە یانەکانی خولی سعودیە، لەنێویاندا ئەلنەسر بوو.

ڕۆژنامەی پورتوگالی، ojogo، بڵاویکردەوە، یانەی هیلال سعودی ئۆفەرێکی بۆ زێدانی فەرەنسی ناردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا بکات، دوای ئەوەی یانەکە زانیویەتی ڕاهێنەری فەرەنسی پێشنیاری یەکێتی تۆپی پێی پورتوگالی ڕەتکردووەتەوە.