ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی، یاریزانی باڵی یانەی یۆڤانتۆس، لەکاتی بەشداریکردنیدا لە بەردەم ئودینێز، حاڵەتێکی دڵەڕاوکێی بۆ تیپەکەی درووستکرد، لەو یارییەی کە لە یاریگای ئەلیانز بەڕێوەچوو، ئەمەش لە چوارچێوەی قۆناغی 17ی خولی ئیتاڵیا.

لە خولەکی 60 دا دیماریا وا دەرکەوت کە تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بووبێت، بەو پێیەی وا دەرکەوت کە داوای گۆڕانکاری دەکات و یارییەکە جێدەهێڵێت.
دی ماریا پێنج خولەکی دواتر تەواو کرد، تا ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری خانمە پیرەکە بڕیاریدا شوێنی دی ماریا بگرێتەوە، هەروەها پاڵ بە ئارکادیۆس میلیکەوە بنێت بۆ ئەوەی لە یاریگادا جێگەی بگرێتەوە.

شایەنی باسە دیماریا ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەی لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکان و بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتییەکانی مۆندیال (قەتەر 2022) تووشی پێکان بووبوو، بەو پێیەی بەهۆی ئەم پێکانەوە بەشداری نەکردبوو لە دوایین یاری بەرامبەر کرێمۆنیز.