ئیدارەی تۆتنهام درک بەوە دەکات کە کۆنتی ڕاهێنەری تیپەکە بە ئەنقەست باسی توڕەیی خۆی کردووە بەهۆی سیاسەتی خەرجکردنی تیپەکەوە بۆ ئەوەی ئیدارەی یانەکە ناچار بکات بە یەکێک لەو دوو بژاردەیە، یان گرێبەستێکی بەهێز لە مانگی یەکدا واژۆ بکات، یان ڕێگەی پێبدات بۆ ئەوەی لە کۆتایی وەرزدا بڕوات.
ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا باسیان لە یەکەم کاردانەوەی ئیدارەی تۆتنهام کرد بەرامبەر بە لێدوانە تووڕەییەکانی کۆنتی، بەو پێیەی تۆتنهام ئامادەیە لە مانگی یەکدا وەبەرهێنان بکات، بەڵام ناوێکی گەورە نابێت، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یاریزانێکی گەنجی خاوەن توانایەکی ئومێدبەخش، به‌ڵام ئایا کۆنتی ئەمانە قبوڵ دەکات یان ده‌ڕوات؟