جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ ناردنی داواکارییەک بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی ناوی یەکێک لە یاریگاکانیان بە ناوی ئەفسانەی کۆچکردووی بەڕازیلی پێلێ دابنێن، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە مێژوودا.
ڕۆژی دووشەممە، ئینفانتینۆی سویسری بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی پێلێی نەمردا کرد، کە لە زێدی خۆی لە سانتۆس کە ناوەکەی پەیوەست بوو بە تیپی تۆپی پێی وڵاتەکەیەوە بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی نزیکەی پێنج هەزار پەیامنێری ڕۆژنامەوانی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان.
هەروەها ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە بە ئامادەبوونی لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بهڕازیل بهڕێوهچوو، لە لێدوانێکدا، ئینفانتینۆ گوتی: داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین ناوی یەکێک لە یاریگاکانیان بە ناوی پێلێ دابنێن.









