رۆژنامەی (زە ناشیۆناڵ)ی بەریتانی ئاشكرای كرد كە ئێستا منداڵانی خوار تەمەنی 15 ساڵ، 40%ی ڕێژەی دانیشتوانی عێراق پێكدێنن.
ڕۆژنامەكە ڕای گەیاندووە كە بۆ ئەم زانیارییە، پشتیان بە ئامارێك بەستووە كە دەزگای ناوەندیی ئامار لە عێراق، ساڵی رابردوو ئەنجامی داوە.
لەمبارەیەوە عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە ساڵی رابردوو ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتە 42 مليۆن و 248 هەزار و 833 كەس، بە شێوەیەك ڕێژەی بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی ساڵانە لە عێراق گەیشتووەتە 2,5٪.
راپۆرتە بەریتانییەكە دەڵێ بێكاری هەڕەشەیەكی گەورەیە لەسەر داهاتووی عێراق و ساڵانە 700 هەزار قوتابی لە عێراق قوتابخانە و زانكۆكان تەواو دەكەن و بێكار دەمێننەوە.