ئەحمەد ساڵح ئەحمەد
ئایا تا چەند دەتوانێت بەرگەی ئەم هەموو فشارانە بگرێت کە ووڵاتانی رۆژئاوا بە ئابلوقەی سەخت سەپاندویانە بەسەر روسیا؟
ئایا چین دەتوانێت ببێتە فریادرەسی روسیا؟ یاخۆد چین لەبەر بارۆدۆخی ناوخۆی خۆی و کێشەکانی تایوان لەم شەرە بێ لایەنی هەڵدەبژێرێت؟
تاوەکو ئێستا بەڵگەی دیار نییە کە چین لە رووی سەربازی یارمەتی روسیای دابێت، ئەوەی هەیە تەنها ئالوگوری بازرگانی یە لە نێوانیان، ئەگەر چی لە روی ئایدولوژی دو ووڵاتی کومونیستن و دژی ووڵاتانی دیموکراسین بەڵام بەرژەوەندی خۆیان بە قوربانی یەکتر ناکەن، کۆریای باکوریش کە جیرانێکی بچوک و دوررە دەستی روسیایە ، خۆی چەندین سالە بەدەست ئابلوقەوە دەنالێنێت و روسیا پالپشتی دەکات کەواتە روسیا ناتوانێت پشتی پێ ببەستێت.
هەروەها ناتوانێت وەکو پێیویست رێرەوی دەریایی بالتیک و دەریای رەشیش بەکار بهێنێت.
تاکە هیوای روسیا لە ئێستادا ئێران_ە، کە بووەتە پردێک و دەروازەیەکی گرنگی سەربازی و بازرگانی، بە هۆی هەلکەوتەی جوگرافیاییش نێزیکە لە موسکو و بەرەکانی جەنگی روسیا و ئوکرانیا، هەروەها دەستی روسیا دەگاتە خەلیج و هەموو دونیا.
راستە ئێرانیش بە چەندین جور ئابلوقەی خراوەتە سەر بەلام وەکو روسەکان هێندە سەخت نین بۆ نمونە روسیا هێلەکانی ئاسمانی و هەتا وەرزشی وولاتەکەشی ئابلوقە دراوە.
لە جەنگی جیهانی دووەمیش ئێران هۆکارێکی گرنگ بو کە هیتلەر شکست بهێنێت لە شەر دژی یەکێتی سوڤییەت، هاوپەیمانەکان لە رێگای دەریا لە لە بەندەری خورەمشەهر لە باشوری ئێران توانییان چەک و تیفاق بۆ لەشکری سور بنێرن.ئەو کات هەر چەندە ئێران رایگەیاندبوو کە بێ لایەنە لە شەری جیهانی، بەڵام بە هۆی گرنگی هەلکەوتەی جوگرافیایی ئێران هاوپەیمانانی دژی هیتلەر کە ئەوکات روسیاش لە گەلیان بو هێرشیان کردە سەر ئێران .
لە باکور یەکێتی سوڤییەت و لە باشور بەریتانییەکان کونترولی تەواوی ئێرانیان کرد، لە ئێستادا رۆژئاوا و هاوپەیمانەکانی ئێستا یاخۆد لە راستیدا ناتۆ و بە تایبەتی ئەمەریکا و ئیسرائیل بیر لەوە دەکەنەوە کە هێرش بکەنە سەر ئێران و بەو هۆیەوە چەندین ئامانج بپێکن هەم روسیا زیاتر ئابلوقە دەدەن هەمیش نەهشتنی ترسی چەکدار بونی ئێران لە رووی ئەتومی.
ئایا هێرش دەکرێتە سەر ئێران؟
جا لێرە دەگەینە پرسیارە سەرەکییەکە ئایا جەنگی جیهانی روودەدات؟ لە کاتێکدا لەمسەردەمی تەکنەلوجیایە بەم هەموو چەکە ئەتومییەی وولاتان ، ئەبێ چ جەنگێگ بێت. ئەنیشتاین پێشبینییەکی سەیری هەیە دەلێت من نازانم ئایا جەنگی جیهانی سییەم روودەدات یاخۆد نە، بەڵام ئەوە دەزانم ئەگەر جەنگی جیهانی چوارەم رووبدات چەکی ئەو سەردەمە تەنها دار و بەرد دەبێ.
ئایا لە روسیا شورشێک روودەدات و کۆتایی بە هەموو شتێک دێت؟ یاخۆد روسیا شەری مان و نەمان دەکات و چەکی ئەتووم بەکار ئەهێنێت؟!
بە پێی دەنگوباسی راگەیاندنەکانیش روسیا خەریکی خۆرێکخستنەوەیەکی مەزنی سەربازییە، ئەبێ ووڵامی پرسیارەکانم لای کێ بێت؟