سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 12ـی 2022 پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی ئازاد عوبێد ساڵح بڵاو کردەوە، سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکاری هاوڕێیانی کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی هاتووە کە “بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و مێژوونووسی ناسراوی كورد و مامۆستای بەشی مێژووی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئازاد عوبێد)ـم بیست.”

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و مێژوونووسی ناسراوی كورد و مامۆستای بەشی مێژووی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئازاد عوبێد)ـم بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد و مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆی سەلاحەددین دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

27ـی كانوونی یەكەمی 2022