سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە د. محه‌ممه‌د ئیحسان، وه‌زیری پێشووتری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 27-12-2022، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە د. محه‌ممه‌د ئیحسان، وه‌زیری پێشووتری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە.
رۆژی دووشەممە، 26-12-2022، د. محەممەد ئیحسان لە فەیسبووکی خۆی هەواڵی کۆچی دوایی (ئیحسان رەمەزان حاجی ئەحمەد عەبدولحەلیم)ـی باوکی راگەیاند و گوتی، لە شاری مێرسین “بەهۆی نەخۆشییەکی گرانەوە” کۆچی دواییکرد.
بەو بۆنەیەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بە کۆچی دوایی باوکی د. محه‌ممه‌د ئیحسان، “هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.”
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، د. محەممەد ئیحسان “سوپاس و پێزانينى خۆی و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.”