سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق كۆ بوویه‌وه و رایسپارد كه هه‌نگاوی خێرا و پێوست بۆ هاوسه‌نگیی نرخی دراو بگرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ 27/12/2022، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌یه‌له‌ی به‌گه‌ل بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌نجام دا و رایسپاردن بۆ گەیشتن بە سەقامگیری گشتیی نرخ و نرخی ئاڵوگۆڕ بەپێی ئەو ئەرکانەی لە مادەکانی (3 و 4)ی یاسای بانکی ناوەندی عێراقدا هاتووە.
سوودانی فه‌رمانی به بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش كرد كه هەنگاوەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی بە نرخە فەرمییەکان بە هاووڵاتییان خێراتر بكه‌ن، به تایبه‌ت كڕین و ئاڵوگۆڕ لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییه‌وه و کردنەوەی لقی فرۆشتنی دۆلار له‌و شوێنانه‌ی كه لێیانه‌وه گه‌شتیاران گه‌شت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌مویل كردنی ئه‌و بازرگانانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كار ده‌كه‌ن.
هاوكات لای خۆشیه‌وه پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق به سوودان راگه‌یاند، كه “به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار هۆكاره‌كه‌ی ته‌كنیكییه.”