واشنتۆن-AA
دیمه‌نی رەهەندەکانی کارەسات لە شاری بوفاڵۆی نیویۆرک کە زۆرترین کاریگەریی زریانی به‌فری لە ئەمریکا له‌سه‌ر بووه، لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە تۆماركرا و هاوكات ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە لە سەرانسەری ئه‌مریكادا بۆ ٤٨ كه‌س به‌رزب
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فر و سه‌رماوسۆڵه‌یه‌ی كه به‌شێك له شاره‌كانی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ 27ی12ی2022، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، باری له‌ناكاوی له ویلایه‌تی نیویۆرك راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه شه‌پۆلێكی به‌فر و سه‌رماوسۆڵه چه‌ند شارێكی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه تا ئێستا به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن، خه‌ڵك لە ترسی بارینی بەفری زۆر و سه‌رماوسۆڵه، کەرەستە خۆراکییه‌كانیان لە بازاڕ و ماركێته‌كاندا نه‌هێشتووه و رەفەکانی ماركێته‌كان به بەتاڵی ماونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، شاری بوفاڵۆی له ویلایه‌تی نیویۆرك به ته‌واووی کەوتووەتە ژێر زریانی بەفرەوە و زۆرترین کاریگەریی زریانی سه‌رماوسۆڵه‌ی به‌ركه‌وتووه.