خەبات: هەمزە سەرحان:- ئارش عوسمان هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین ڤیدیۆكلیپی بەناوی “دڵم پیسە” بڵاوكردەوە، ئەم گۆرانییە كە وابڕیاربوو ئارش عوسمان لە رۆژی لەدایكبوونەكەی بڵاوی بكاتەوە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەیدا نوسیویەتی، “دووا جار “دڵم پیسە”، هیوادارم لە ئاست چاوەڕوانیتان بێت، لە دڵی خۆمەوە پێشكەش بە دڵی گوێگرانم، چێژی لێ وەرگرن” ئەم گۆرانییە لە تێكستی خۆیەتی، عەلی دیباج میلۆدییەكەی داناوە، میكس و ماستەرینگ لەلایەن محەمەد فەلاحییەوە كراوە، لە دەرهێنانی دیار مەهدییە.ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی كۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێكە كاری هونەری دەكات و خاوەنی چەند گۆرانی و كلیپێكە و هەوادار و گوێگرێكی زۆری هەیە.