ئەمڕۆ یەکشەممە 25/12/2022 د. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جهوههر، وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح سەردانی کڵێسای مار یوسفی کرد.
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کلێسای مار یوسف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا هەوڵی ڕژدی حکوومەت بۆ ئەوەیە کە ئاشتەوایی لەناو ماڵی کورددا جێگیر بێت و گۆڕانکارییە وەزارییەکانیش دوای پشووەکانی سەری ساڵ جێبەجێ دەکرێن.
د. ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا کە پەیامی هەموو ئایینەکان پەیامی ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لە پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەنەوە.