هونەرمەند عز ئستوڵ بۆ خەبات دەدوێ
خەبات: سوزان بابان:- هونەرمەندی میسری ( عز ئستوڵ ) ڕەچەڵەکی باپیرانی مغربین ، ساڵی ١٩٧٧ لە قاهیرە له دایك بووە ، دەرچووی بکالوریوسی پەروەردەیی مۆسیقایە بەشی گۆرانی ئۆپیراڵ لە گەڵ ئامێری پیانۆ ئاشنایە، عز ئستۆڵ لە منداڵیەوە خولیای گۆرانی ئاینی و ناو شێخ و مەلاکان تێکەڵ ئەبێ لە میانەی تێکەڵ بوونە لە مەولودەکان ئامادە ئەبووە هەر لە ساڵانی ٢٠٠٠ وە یەکەم گۆرانی تۆمار کرد کە گۆرانێکی ڕێچکەی یاینی بوو بە ناەی ( أسماء الله الحسنی ) هەر لێمان پرسی.
*لەو ئەزموونە، تۆی گەیاندە چ قۆناغێ، کێ سەرەتا هاندەرت بوو؟
عز ئستۆڵ مرۆفێکی زۆر لە سەر خۆ زۆر بە گەشبینی دەڕوانیتە ئایندە لە وەڵامدا گوتی :- حەزم کرد ئەو شێوازە هونەریە بگرم کە ستایشی خودای گەورە ئەکا ، بە تایبەت دایکم بە ڕەحمەت بێ زۆر هاندەرم بوو ، یەکەم کەسیش دایکم بوو گوێ لە دەنگم بوو، ئەو شێوازە بۆ ماوەییە بۆمان ماوەتەوە ( شێخ أحمد محمود ) کە کتێبیکی شیعری ئاینی بوو هەوڵم دا لە ڕێگەی ئەم ووشانەی کتێبە هەستی خودایی خۆم دەرببڕم ، من گۆرانی لە پێناو گۆرانیم نەوتووە ، بەڵکو هەمیشە ویستوومە هەستی جا ئاینی بێ یا خۆشەویستی مرۆفەکان و نیشتمان لە ڕێگەی گۆرانییەوە دەرببڕم ، هونەر تەنها پارە پەیدا کردن نییە ، بەڵکو دەربڕینی هەست و خزمەت کردنە.
* عز ئستوڵ قۆناغەکانی کارکردنی بواری گۆرانی گوتن دەگێڕێتەوە ، یەکەم ئاهەنگێکم ساز کرد لە ساڵی ١٩٩٨ لە کۆتایی ئامادەیی کە لە ساڵی ١٩٩٨ تیپێكی موسیقی هەبوو بە ناوی ( محمد عبدالوهاب ) کە دکتۆر قەدری سرور سەرپەرشتی ئەو تیپەی ئەکرد ، منی برد بۆ ئاهەنگەکە تا بەشداری بکەم بە گۆرانی جا لە ڕێگەی ئەو ئاهەنگەوە بەڕێز( فەتحی سەلامە) م ناسی کە کە، مۆسیك ژەن و ئاوازدانەر بوو کە گوێ لێم بوو داوای لێکردم کاری بۆ بکەم ڕاستیزۆر، شتی لێ فێر بووم ئیتر ماوەیەك کارم بە وەزارەتی ڕۆشنبیری میسری و وەزارەتی گەشت و گوزار کرد.
*عز ئیستۆڵ تیپی مۆسیقی ( فلامینکا) لە نیوان تیپی ( بیابان ) پێت چۆن بوو کارەت لە گەڵ کرد پاش ئەو قۆناغە کارەت؟
تیپی ( فلامینکا ) تیپێکە لە شێوازی ئیسپانی بوو ، بەڵام بە شیعری عەرەبی بە ئامێری گیتار کە خاوەنی ئەو تیپە باوی ( وائل خدر) بوو تیپێکم پێ باشە ، لە گەڵ ( بیابان ) یش کارم کردووە لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٦ بەڵام لە گەڵ تیپی فلامینکا تا ئێستا بەردەوامم.
*عز ئیستوڵ پاش ئەزمونێکی زۆر لە گەڵ ئە تیپانە لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری دا تیپێکی سەربەخۆی هەبێ خۆی سەرپەرشتی بکات، لێمان پرسی تیپی سەر بەخۆیەت پێ باشترە یاخود تیپەکانی تر کارەکانتی ئاسانتر نەکردبوو؟
بێگومان تیپی خۆم باشترە ، خۆم بڕیار ئەدەم چ ئاوازێك و شیعرێك هەڵبژێرم ، هاوسەرەکەم( هناء یوسف ) شیعرم بۆ ئامادە ئەکات.
*عز ئستوڵ ئەبێتە خاوەنی یەك ( سیدی ) بە ناوی ( باسکیولە ) ، لێم پرسی لە بەر چی تا ئێستا یەك بەرهەمی ( سیدیت) هەیە؟
سیدیەکم لە پێنج تراك پێکهاتووە ( ٣ ) ی تەنها موسیقایە ، مرسەلەی یەك سیدی مەرچ نییە هەموو ساڵێك سیدێکت هەبێ ساڵی یەك گۆرانی بێ گرنگ بە دڵی جەماوەر بێ ، یاخۆد خۆم قەناعەتم پێ بی.
*عز ئستوڵ لە قۆناغی ئەزموونی گۆرانی گوتن ئەچێتە قۆناغی فیلم و زنجیرە دراماو شانۆگەری ، ئەزمونی فیلم سەخترە نییە لە گۆرانی گووتن؟
ئستوڵ ئەڵێ :- سەختە ، بەڵام لە خۆم ڕبینی ، لە شانۆگەرێك بەشداریم کرد بە ناوی ( ابن بطوطة ) ئەم شانۆگەرییە باس لە ژیانی هونەرمەند ( عبدالرحمن أبو زهراء ) ئەکا هەر خۆشی بەشدار بوو من ڕۆڵی مناڵی ئەوم بینی پاشان ئەو دێتە سەر ستەیج کە گەورە بووە ، ئەم شانۆگەریە لە چەند وڵاتێ نمایش کرا لەوانە وڵاتی ( بحرین ، ئیتاڵیا ، عمان ) پێشکەش کرا، جگە لەوە لە فیلمێك بە ناوی ( خان تویلا ) بەشداریم کرد کە کۆمپانیای ( ڕێت کارێت ) بەرهەمی هێنا کە لە دەرهێنانی ( وسام المدنی ) سیناریست ( حوسام المدنی ) یە ئەو هەنەرمەندانەی کە بەشداریم کردبوو لە گەڵیان ، لەوانە ( وفاء عامر ، نضال ، الشفعي ، أحمد كمال ، محمود البزاوي ، علي شكيري عراقي ) لەو فیلمە ڕۆڵی شێخ ئەبینم ، جگە لەوە بەشداریم کرد لە زنجیرە دراماێك بە ناوی ( بيت الشدة ) لەوەش تەنها بە گۆرانی بۆ تایتڵی زنجیرەکە بەشداریم کرد.
*عز ئستوڵ ناوبانگت بە دەست هێنا کە کارێکی زۆر جیاوازت پێ راسپێردرا کە بە زمانی فیرعەونی گۆرانی بڵێی لە ڕۆژی ٢٥ / نوفمبر / ٢٠٢١ ئاهەنگی کردنەوەی ڕێگای کباش لە ئوقسر شوێنێکی شوێنەوارە، ئایا زەحمەت نەبوو بەزمانی فیرعەونی ڕاستەوخۆش گۆرانیەکە بڵێ بە ئامادە بوونی سەرۆکی میسر عبدالفتاح سیسی؟
بەڵێ ، زۆر زەحمەت بوو بەڵام من حەزم لەو شێوازە بوو ئەویش گەر بڵێم چۆن منیان هەڵبژارد بۆ ئەو گۆرانیە سرودێکم بۆ (هێزی سەربازی میسر ) تومار کرد ،بەڕێز ( نادر عباس ) مایسترو بوو کاتێ گوێ لە دەنگم بوو زۆر دەنگی منی بە دڵ بوو داوای لێکردم گۆرانی بە زمانی فیرعەونی بڵێم بە بۆنەی کردنەوەی ڕێگای کباش لە ئوقسر شوێنەوارە ئیتر ( دکتور میسرە عبدالله ) لە وەزارەتی شوێنەوارە ووشەکانی کرد بە زمانی فیرعەونی کچەکەشم بەشداری کرد بە برگەێك لە گۆرانیەکە ناوی ( شهد عز ئستوڵ ) ڕاستوخۆ بوو بەرامبەر سەرۆكی میسر ( عبدالفتاح سیسی ).
عز لە دوا بەرهەمی خۆی ئەڵێ:- دوا بەرهەمم گۆرانیەکە بە ناوی ( خجرية ) له تێکستی ( هناء ) هاوسەرمە ئاوازی خۆمە دابەش کردنی موسیقا ( کریم حلوانی ) فیدیۆ کلیپیشم بۆ کرد.
عز ئستوڵ لە کۆتایی قسەکانی گوتی، ئەمە یەکمجارمە ڕۆژنامەنوسێکی کورد دیمانەم لە گەڵ بکا سوپاسی هاتنتان ئەکەم ، دەنگی ئیبراهیم داتڵساسم پێ خۆشە بە ڕەچەڵەك کوردە، هەروەها حەز ئەکەم گۆرانی بە کوردی بڵێم گەر شاعیرێك و ئاوازدانەرێ هەبێ ، بە هیوام ڕۆژێك بێ بە زمانی کوردی گۆرانی بڵێم گەر کەسێ هاوکارم بێ.
