ئەمشەو لە رۆژئاوای کەرکووک، چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق.
لە چیای قەرەبووتکی سنووری ناحیەی سەرگەڕان، بۆمبێک بە هەمەرێکی فەوجی سێی لیوای 51ی فیرقەی 14ی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.
هاوکات چەكدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر دوو رەبیەی ئەو هێزە لە ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی قورس رووی داوە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست لە بارەی زەرەر و زیانەکانی شەڕەکە نەزانراوە.