سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شای ئوردن كۆبوونه‌وه، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی ده‌ڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه ئابووری و بازرگانییه‌كان تاوتوێكراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شا عه‌بدوڵڵای شای ئوردن كۆبوونه‌وه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی هاوكاری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه کردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر پرسه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان، هەروەها جه‌ختیش له گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی عێراق وه‌ك ناوه‌ندێكی به‌هێز بۆ به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا کراوەتەوە.