داواكاری گشتی هۆشداری دەداتە دەزگاكانی راگەیاندن و رایدەگەێنێ،چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری كوژراو، بە تاوان ئەژمار دەكرێت و كاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت.
ئاگادارییەك لە داواكاری گشتییەوە بۆ میدیا بینراو و بیستراوەكان:
– لەكاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوە نەخوازراوەكان و بەتایبەتی تاوانی كوشتن، لەكاتێكدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و ڕێنماییەكان بن و ڕەچاوی ئیتیك و كاری میدیایی بكەن.
-چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری كوژراو، بە تاوان ئەژمار دەكرێت و كاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاكانی حكومەت.