خەبات: هەمزە سەرحان:- ستۆدیۆی “گیبڵی” لە پێگەی رەسمیی خۆیەوە رایگەیاندووە، كە فیلمە نوێیەكەی میازاكی لە 14ی تەمووزی ساڵی 2023 لە سینەماكانی ژاپۆن نمایش دەكرێت.كۆمپانیای “تۆهۆ”ی ژاپۆنی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی ئەنیمی، پۆستەری فیلمەكەی بڵاوكردووەتەوە كە ناونیشانی فیلمەكەش “چۆن دەژیت؟” ساڵی رابردوو میازاكی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆك تایمز رایگەیاندبوو، فیلمەكە لە رۆمانێكی “گینزابورۆ یۆشینۆ”ی رۆماننووسی ژاپۆنیەوە وەرگیراوە كە باسی لە كوڕێكی هەرزەكار دەكات لە تۆكیۆ، دوای مردنی باوكی لەگەڵ مامیدا دەژێت و دوچاری چەند رووداوێك دەبێت، بە وتەی میازاكی، ئەم رۆمانە ژاپۆنییە یەكێكە لە كتێبە دڵخوازەكانی خۆی.میازاكی لە ئێستادا 81 ساڵە، لە ماوەی كاركردنیدا چەندین جار دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام دواتر بە بەرهەمهێنانی فیلمێكی نوێ گەڕاوەتەوە دنیای فیلمسازی.

دەرهێنەر و ئەنیماتەرە ژاپۆنییەكە لە ساڵی 2002 بە بەرهەمهێنانی فیلمی “روحە رفێندراوەكان” خەڵاتی ئۆسكاری بردەوە، دوایین فیلمیشی “با هەڵدەكات”، لە ساڵی 2013 بەرهەمهێناوە و لەوكاتەوە لە كاری فیلمسازی دووركەوتووەتەوە.میازاكی لەلای كورد بە دەرهێنەری زنجیرە تەلەفزیۆنیی “عەدنان و لینا” ناسراوە، كە لە بنەڕەتدا ناونیشانی زنجیرەكە “كۆنان؛ كوڕێك لە ئایندەوە”یە و یەكەمین ئەڵقەی لە ساڵی 1978 بەرهەمهاتووە و لە كوردستان و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینەرێكی زۆری هەبووە.پاش تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر دوایین فیلمیدا، هایۆ میازاكی فیلمساز و ئەنیماتەری ناسراوی ژاپۆنی و براوەی خەڵاتی ئۆسكار، بە بەرهەمهێنانی فیلمێكی نوێوە دەردەكەوێتەوە.ستۆدیۆی “گیبڵی” لە پێگەی رەسمیی خۆیەوە رایگەیاندووە، كە فیلمە نوێیەكەی میازاكی لە 14ی تەمووزی ساڵی 2023 لە سینەماكانی ژاپۆن نمایش دەكرێت.

كۆمپانیای “تۆهۆ”ی ژاپۆنی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی ئەنیمی، پۆستەری فیلمەكەی بڵاوكردووەتەوە كە ناونیشانی فیلمەكەش “چۆن دەژیت؟” ساڵی رابردوو میازاكی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆك تایمز رایگەیاندبوو، فیلمەكە لە رۆمانێكی “گینزابورۆ یۆشینۆ”ی رۆماننووسی ژاپۆنیەوە وەرگیراوە كە باسی لە كوڕێكی هەرزەكار دەكات لە تۆكیۆ، دوای مردنی باوكی لەگەڵ مامیدا دەژێت و دوچاری چەند رووداوێك دەبێت، بە وتەی میازاكی، ئەم رۆمانە ژاپۆنییە یەكێكە لە كتێبە دڵخوازەكانی خۆی.

میازاكی لە ئێستادا 81 ساڵە، لە ماوەی كاركردنیدا چەندین جار دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام دواتر بە بەرهەمهێنانی فیلمێكی نوێ گەڕاوەتەوە دنیای فیلمسازی.دەرهێنەر و ئەنیماتەرە ژاپۆنییەكە لە ساڵی 2002 بە بەرهەمهێنانی فیلمی “روحە رفێندراوەكان” خەڵاتی ئۆسكاری بردەوە، دوایین فیلمیشی “با هەڵدەكات”، لە ساڵی 2013 بەرهەمهێناوە و لەوكاتەوە لە كاری فیلمسازی دووركەوتووەتەوە، میازاكی لەلای كورد بە دەرهێنەری زنجیرە تەلەفزیۆنیی “عەدنان و لینا” ناسراوە، كە لە بنەڕەتدا ناونیشانی زنجیرەكە “كۆنان؛ كوڕێك لە ئایندەوە”یە و یەكەمین ئەڵقەی لە ساڵی 1978 بەرهەمهاتووە و لە كوردستان و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینەرێكی زۆری هەبووە.