بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەم لە ناوەندەکانى خوێندن، گۆڕانکاریى لە بەرنامەى پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: “لە رۆژى شەممە 17/12/2022، بەرنامەى کارکردنى مۆلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لەکاتژمێر 7ى بەیانى بۆ 1ى شەو دەبێت، لەو ماوەیەدا هەر کاتێک کارەباى نیشتیمانی کوژایەوە دەبێت ئەوان کارەبا بدەن”.

ئەوەش خراوەتە روو: “دواى کۆتایی هاتنى تاقیکردنەوەکانیش بەرنامەى کارکردنى مۆلیدە ئەهلییەکان وەک پێشووى لێدێتەوە کە 1ى پاشنیوەڕۆ بۆ 1ى شەو دەبێت لەگەڵ بەیانیان 6:30 بۆ 8ى بەیانى”.