وەک ڕێزلێنان لە دۆستایەتیی و پشتیوانی سەرۆکی پێشووی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سێناتۆر جیم ئینهۆف لە گەلی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وەک نیشاندانی ڕێز و پێزانین بۆ پشتیوانیی بەردەوامی ئەو سێناتۆرە لە خەڵکی کوردستان، وێنەیەکی سێناتۆر جیم ئینهۆف لە هۆڵی VIP فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دابنرێت.

سەرۆکی حکومەت لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا، هەواڵەکەی بە سێناتۆر جیم ئینهۆف گەیاند و بەناوی گەلی کوردستان و بەتایبەتی بەناوی سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هێزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان کە چەندین جار بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆی، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

سەرۆکی حکومەت ھەروەھا سوپاسی سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی ئێستای لیژنەی ھێزە چەکدارەکانیشی کرد بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانیی بەردەوامی لە خەڵکی کوردستان.

543254

3254

453

54365

5435

4365

54546546

435634