هاوار مورتكه‌یی
هەرچەندە ملیۆنان کەس لە قەتەر و له سەرتاسەری جیهان چێژ لە یارییەکانی مۆندیالی 2022 فیفا وەردەگرن کە ئێستا لە دۆحە پێی ناوه‌ته چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه، بەڵام مشت‌ومڕ لەسەر ئەو پاڵەوانێتییە تا ئێستاش نەوەستاوە، به‌تایبه‌تیش به سیاسی كردنی ئه‌و کێبڕکێیه، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە کەسایەتییە وەرزشی و سیاسییەکانی جیهان داوای ڕاگرتنی بەسیاسیکردنی ئەم پاڵەوانێتییە بکەن، به‌شێوه‌یه‌ك پاڵه‌وانێتییه‌كه رێچكه‌ی ركابه‌ری وه‌رزشی بگرێت نه‌وه‌ك ناشرینكردنی، هەروەها بیکەنە بۆنەیەک بۆ لێکنزیکبوونەوەی گەلانی جیهان و چێژوەرگرتن لە تۆپی پێ.
لە زنجیرە تویتێکدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، لە نیوه‌ی گێمی یارییەکەی فەرەنسا و دانیمارک نووسیویەتی و داوای پاراستنی وەرزش لە جیهانێکدا دەکات کە ڕووبەڕووی زنجیرەیەک قەیران بووەتەوە، جەخت لەسەر گرنگی ئیستغلالکردنی مۆندیالی قەتەر دەکاتەوە وەک فەزایەک بۆ یەکگرتنی گەلان لەسەر بەها گشتگیرەکان.
ئه‌م تویته‌ی ماكرۆن ئاماژه‌یه‌كه به‌بوونی مه‌ترسییه‌كی له‌مشێوه‌یه كه به‌ها جوانه‌كانی وه‌رزش تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ته‌وه بكرێت، ئه‌و پێی وایه وه‌رزش تاكه وه‌سیله‌یه ئه‌مرۆكه گه‌لان چێژی لێوه‌رده‌گرن و بۆ چه‌ند ساتێك له‌دونیای بێزاركه‌ری سیاسی به‌دووریان ده‌گریت، لای خۆیەوە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا زوو دركی به‌وباته‌وه كردووه و داوای کردبوو کۆتایی بەسیاسیکردنی پاڵەوانێتییەکەی ئێستا بهێنرێت، هه‌روه‌ها داوای کردبوو خەڵک جێبهێڵرێن بۆ چێژوەرگرتن لە جوانیی تۆپی پێ، دوور لە سیاسەت، وەک خۆی گوتی: با سەرنجیان لەسەر تۆپی پێ بێت، ڕەخنەم لێ‌بگرن ، یان ڕەخنە لە فیدراسیۆنه‌كه‌مان بگرن، چونکە من بەرپرسیارم لە هەموو شتێک، بەڵام تكایه با خەڵک چێژ لە مۆندیال وەربگرن، چونکە هەر 4 ساڵ جارێک دێ، هه‌موو رۆژێك مۆندیال نابینین.
میدیای ڕۆژئاوا لەلایەن ڕای گشتی عەرەبیەوە ڕەخنەی زۆری لە سۆشیال میدیا لێ‌گیرا، بەوەی ڕووماڵی بێلایەنانەیان لە کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەی ئێستا لە قەتەر نەکردووە، زۆرێکیان بە خۆبەزلزانین و دووڕوویی تۆمەتباریان کرد، له‌به‌رامبه‌ردا میدیای رۆژئاوا ئاماژه‌یان به‌وپرسانه ده‌كرد كه له‌پێش و له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال روویانده‌دا، به‌تایبه‌تیش له مردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كریكاران له قه‌ته‌ر، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن میدیا و رای گشتی عه‌ره‌به‌وه هه‌زم نه‌ده‌كرا، به‌واتایه‌كی دیكه زۆرینه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كۆك بوون كه له‌میانی ئه‌و رووداوانه‌دا، زۆرێك له ئایدیاكان هه‌وڵی فه‌رزكردنی رای خۆی ده‌دا و ئه‌م رووداوانه‌یان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنا، ئه‌وه‌ی له میدیاكانیش له‌باره‌ی قه‌ته‌ره‌وه ده‌گوتریت، هه‌مووی راست بوون، نكۆلیان لی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ده‌ترسان له‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه ببێته ناشرینكردنی مۆندیال كه ملیۆنه‌ها چێژ له‌بینی وه‌رده‌گرن.
ڕەخنەگرانی ئەم بوارە باسیان لە تیشک خستنە سەر لایەنە نەرێنییەکانی میدیای ڕۆژئاوایی کرد، پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە، وەک مامەڵەی قەتەر لەگەڵ کرێکارە بیانییەکان، کە بەشدارییان لە دروستکردنی یاریگا زەبەلاحەکاندا کردووە، “کۆمەڵگەی هاوڕەگەزبازان” و ڕێگەدان بە خواردنەوەی کحولیەکان، هه‌روه‌ها هه‌مان شێوه میدیاكانی عه‌ره‌بی ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ریزله‌به‌هاكانی ئه‌و وڵاته ناگیرێت.
لێره‌و له‌وی باس له ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی یارییه‌كانیش ده‌كرێ، ئه‌مه تاچه‌ند راسته یان نا، به‌ڵام ببوه نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان میدیای رۆژئاوا‌و و میدیای عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ك لە وتارێکدا کە ماڵپەڕی (زە ئەتلەتیک) بڵاویکردووەتەوە، کە خاوەندارێتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزە، ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆڕانی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە هۆکاری ئەوە بووە کە مێسی ساڵانە گرێبەستێک بە بەهای 25 ملیۆن لیرە واژۆکردووە، بۆ ئەوەی سعودیە بەرەو پێشەوە ببات و پشتگیری بكات بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له ده‌ستكاری چه‌ند یارییه‌ك.