خەبات: سولین سلێمان:- رۆژی 14\12\2022 حەوت یاریزانی ئەکادیمیای کاراتی خورماڵ بەشداری لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئاسیادا بکەن وەک هەڵبژاردەی (عێراق) هەر ئەمرۆ بەڕێ بکەوێن بۆ وڵاتی (ئۆزبەکستان) بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی وڵاتانی (ئاسیا)، رابەر زاهیر راهێنەری ئەکادیمیای کاراتی خورماڵ تایبەت بۆ خەبات لەم بارەیەوە دەڵێت؛”بۆ ئەم ساڵ لە یاری کاراتیدا بە 12 یاریزان بەشداری لەم پاڵەوانێتیەدا دەکەین.

شایەنی باسە کاراتی خورماڵ لەو ژمارەیە پشکی شێری بەردەکەوێت، کە حەوت یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق یاریزانی کاراتی خورماڵن، لەو ژمارەیە سێ یاریزانی لە بەشی (کاتا) بەشدار دەبن و چوار یاریزانیش لە بەشی( کۆمێت)، ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەش کرد کە لە پاڵەونێتیەکانی پێشوودا یاریزانانی کاراتی خورماڵ ئەنجامی دڵخۆشکەریان بۆ هەڵبژاردەی عێراق بەدەست هێناوە، چاوەڕێی ئەنجامی زۆر دڵخۆشکەریان لێدەکەین، بەهیوای دووبارە نووسینەوەی مێژوویەکی جوان و دڵخۆشکەر بۆ هەڵبژاردەی عێراق.

ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق ئەمانەن؛
بینەر مصطفی/ خورمال
یوسف سه لام/ خورمال
پەژار مهدی/ خورماڵ
حەمزە بەختیار/ خورماڵ
کۆیار بیستون/ خورماڵ
محمد عومەر/ خورماڵ
بیسەر ڕەمەزان/ خورماڵ
شڤان عوسمان/ پێشمەرگە سلیمانی
بەڕێز لوقمان/ سەیدسادق
ئەحمەد هاوڕێ/ چەمچەماڵ
مەبەست فایەق/ سلیمانی
ڕەوەند ئەیوب/ هەڵەبجە