حکوومەتی عێراق بڕیاری ناردنی بڕی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دا بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12، واتە بۆ هەر مانگێک 200 ملیار دینار.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: حكوومەتی عێراقی فیدراڵ 400 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ـی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە کە ئێستا شاندەكانی حكوومەتی هەرێم و عێراق و تیمەتەكنیكییەكان لە هەردوولا لە گفتوگۆدانە بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ـی عێراق و جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە.
.