خەبات: سولین سلێمان:- تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ نەگەیشتۆتە پەرلەمانی عێراق کە قەبارەکەی بە ١٤٠ ترلیۆن دینار مەزندە کراوە، خدر مەنتک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی تایبەت بە خەبات گوتی؛”لە ئێستادا ئێمە لە پشووی زستانەداین تا ٩ ی مانگی یەک و ئێمە چاوەرێین کە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە پەرلەمان بەڵام لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا هیچ کارێک بۆ ئەمە ئەنجام نەدراوە و هێشتا پرۆژە یاساکە نەگەیشتۆیە ئەنجوومەنی وەزیران.
خدر مەنتک ئاماژەی بەوەش کرد؛”دوای ئەوەی پشووی زستانەی پەرلەمانتاران بە کۆتا دێت لەو باوەرەدام پرۆژە یاساکە بگاتە پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە ، لەوانەیە کەم تا زۆر کێشەی بۆ دروستت ببێت بەڵام لە کۆتاییدا پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەکان لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن بگەنە رێکەوتن.
ئاشکراشی کرد؛”پێویستە پشکی کوردیش لەو پرۆژە یاسایەدا دیاریبکرێت هەرچەندە تا ئێستا دیار نیە کە چەند لە سەد بۆی دادەنرێت بەڵام دوای کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان بۆمان دەردەکەوەێت ئەویش دوای کۆتایی هاتنی پشووی پەرلەمانتاران بۆ ساڵی نوێ ئەم پرۆژە یاسایە دەگاتە پەرلەمان و بە پێی رێکەوتنی هەموو لایەنەکان یەکلایی دەکرێتەوە، بەپێی کۆتا سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پشکی کورد لە بودجەیەدا لە سەدا ١٤ بووە بەڵام تا ئێستا دیار نیە کە ئەم ژمارەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت یاخود وەک خۆی دەمێنێیەوە.