وه‌زیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و لەلایەن وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئەمشەو دووشەممە 12/12/2022، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق بە یاوه‌ری شاندێكی باڵای ئه‌منی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا