ئاسایشی دهۆک له‌باره‌ی رووداوی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاندووه، هێرسێكی تیرۆریستی بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، كاتژمێر (12:39)ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، تیرۆریستێك به‌ناوی (ل. هـ. ج.) هه‌وڵیداوه هێرشبكاته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك به‌ڵام كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستبه‌جێی به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه و تیرۆریسته‌كه‌یان كوشتووه.
له روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دهۆكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و هێرشه‌دا، كارمه‌ندێكی ئاسایش شه‌هیدبووه و كارمه‌ندێكی دیكه‌ش برینداربووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ رای گشتی كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیشیان دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه دۆخی ئه‌منی شاره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و رێگه به‌هیچ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئارامی شای دهۆك ناده‌ن.