وەرگێڕانی لە توركییەوە: شیلان نەقشبەندی:- ئەم بەڵگەنامەیە، كە باس لە هاتنی ئۆزدەمیر بگ بۆ رواندز دەكات، تیشك دەخاتە سەر ناكۆكیی نێوان توركیا و بەریتانیا لەسەر ویلایەتی موسڵ. لە بەڵگەنامەكەدا ناردنی ئۆزدەمیر بۆ باشووری كوردستان و جێگیربوونی لە ڕواندز، بە ئۆپەراسیۆنی ڕواندز ناسراوە. دوای وەرگێڕانی بۆ كوردی بە پێویستم زانی چەند سەرچاوەیەك ببینم و زانیارییەكان بەراورد بكەم، بۆیە لە كۆتایی بەڵگەنامەكەدا، ئاماژەم بە ناوی ئەو سەرچاوانە كردووە، كە سوودم لێ وەرگرتوون.
حکوومەتى مستەفا پاشا، هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی دامەزراندنیەوە، هەستیاری پێویستی سەبارەت بە پەیمانی نیشتمانی نیشانداوە. مستەفا کەمال پاشا(ئەتاتورك)، لە وتارە مێژووییەکەیدا لە ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی له( 1ی)ىئایاری 1920، ئاماژەی بەوەدا کە سنوورە نیشتمانییەکان لە باشووری ئیسکەندرۆنەوە دەستیان پێکردووە و بەرەو ڕۆژهەڵات درێژدەبنەوە، لەوانە موسڵ، سلێمانی و كەركووك و سەرنجی بۆ گرنگیی… موسڵ راكيشا. ئینگلیزەکان نیگەران بوون لەوەی کە ڕەنگە مستەفا کەمال پاشا(ئەتاتورك) دوای شکستپێهێنانی یۆنانیەکان ئامانجەکەی بەرەو موسڵ بکاتەوە.
عەشیرەتەکانی ناوچەی ڕواندز لە ڕاپەڕینێکدا کە لە ساڵی ١٩٢٠ سەری هەڵدا، داوای یارمەتییان لە حکوومەت کرد(ئه نجومه نى گه وره ي نشتمان-پرلماني توركيا) و حکوومەتیش فەوجێکی (سێ ئەفسەر، ١٠٠ کەسی تایبەت) لە میحوەری ئەلجەزیرەوە بۆ موسڵ نارد؛ لە ٩ی ئابی ١٩٢١ مەیجر شەوقي بەگ بۆ فەرماندەیی سلێمانی دامەزرا. ئەم هێزە فەرمانی پێکرا کە خۆیان لە پێکدادان لەگەڵ ئینگلیزەکان بەدوور بگرن، مەگەر ناچار نەکرێن. سەرەڕای ئەم فەرمانە، كومه ليك توركمان لەگەڵ ئەو هێزانەی کە لە تورکمانەکانی ڕواندزهنديك خيل پێکهاتبوون یە كيان گرت وهەڵيان كوتا سەر ئینگلیزەکان ،تەنانەت دوو فڕۆکەی بەریتانیش خرایە خوارەوە. . لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٢١ بە پشتیوانی ئاسمانی بە هێزێکی زۆرەوە وه به يارمه تي فروكه ئنگليزه كان هێرشیكي گه وره يان کردە وه سەر ڕواندز؛ له گهروى بابا چجك (وابزانم مه به ستي خرند رواندزه Babaçiçek boğazi ) زیانێکی زۆری بەرکەوت شكستي هينا.
لەگەڵ زیادبوونی هێرشی ئینگلیزەکان بۆ سەر هەولێر و ڕواندز لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٢٢، مستەفا کەمال پاشا لە تەلەگرافيكدا کە لە ١ی شوباتی ١٩٢٢ بۆ وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی ناردبوو، فەرمانی دا یەکەیەکی میلیشیایی ڕەوانەی پارێزگای موسڵ بکرێت. ئه ركى تیشکی خستە سەر دانانی فەرماندەیەک کە بارودۆخی ناوخۆیی و هۆزەکانی ناوچەکە و نەریتی خێڵەکی و چەتەکانی بزانێت و دەستەبەرکردنی دانانی سەرۆکی میلیشیا. شەفیق ئۆزدەمیر بەگ، کە پيشتر وەک فەرماندەی نیشتمانی کاری کردبوو، لە شارى عنتب (غازى عنتب) مسۆگەر کرد.
لە ڕێنماییەکەی بەرواری ١ی شوباتی ١٩٢٢ و بە واژۆی سەرۆکی مەجلیسی نیشتمانی گەورەی تورکیا و فەرماندەی گشتی مستەفا کەمال ئامادەکراوە؛ “بۆ ئێستا بە گونجاو زانراوە ئۆزدەمیربگ وەک (دەستپێشخەرییەکی تایبەت و کەسی ئەرکەکەی بەڕێوەببات) و ڕواڵەتێکی لەو شێوەیە بە دەرەوە بدات.” ئاماژە بەوە کرا کە ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجام دەدرێت، دەبێت ئۆپەراسیۆنی هێزی تایبەت بێت.
هێنانی ئۆزدەمیر بەگ بۆ سەرۆکایەتی ئەم بزووتنەوەیە لەلایەن حکومەت زۆر لایەنی ئەرێنی هەبوو. ئۆزدەمیر بەگ توانی بزووتنەوەکە لە ناوچەی موسڵ ڕێکبخات و بە ڕۆحێکی تازەوە ئاراستەی بکات و بەڕێوەی ببات و هۆزەکانیش لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە. لە لایەکی ترەوە، نەدانی کارەکتەری فەرمی بەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئۆزدەمیر بەگ ئەنجامی دەدات، و دروستکردنی ئەو بڕوایەی کە (هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ حکوومەت نەبووە)، ئەو ڕواڵەتە دروست دەکات، کە لە ڕاستیدا بزووتنەوەیەک بووە، کە بە کەسایەتی و دەستپێشخەرییە ناوخۆییەکان ڕوویداوە. فەوزى پاشا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، لەو تەلەگراف کە لە 2ی ئازاری 1922 بۆ بەرەی ئەلجەزیرەی ناردبوو، ئاگاداری کردبووەوە. کە ئۆزدەمیر بەگ دوو سێ ڕۆژی دیکە لە ئەنقەرە دەڕوات و داوای کرد ئامادەکاری پێویست بۆ هێرشکردنە سەر موسڵ بکرێت.
بەگوێرەی ئەو ستافەی کە لەلایەن لقی ٢ی ئەرکانی گشتی لە ١ی شوباتی ١٩٢٢ ڕێکخرابوو، بە وەرگرتنی بیرۆکەکانی ئۆزدەمیر؛ مەیجرێک، شەش کاپتن، شەش لیوای یەکەم، نۆ لیوا، شەش جێگری ئەفسەر و یاریدەدەری ژمێریار. هەروەها پێویستی سەربازانی ئەم کادیرە لە تورکمان و هۆزەکانی تری دڵسۆز بۆ ئیدارەی تورکیا لە ناوچەکە و سەربازانی تونس و جەزائیر کە لە عنتب لە دەستی سوپای فەرەنسا هەڵهاتن و پەنایان بۆ تورکەکان برد، دابین دەکرا. ئۆزدەمیر بەگ، کە لە ٩ی ئازاری ١٩٢٢ بە فەرمانی ئەرکانی گشتی لە ئەنقەرە بۆ ئەوەی بچێتە ڕواندز، لە ٢٢ی نیسان گەیشتە دیاربەکر؛ لەگەڵ جەواد (چۆبانلی) پاشا، فەرماندەی بەرەی ئەلجەزیرە کۆبووەوە.
دوای ئەوەی کێشەکان سەبارەت بە پارە یەکلایی بووەوە، ڕێنمایییەک سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە درا، کە بڕیارە ئۆزدەمیر بەگ ئەنجامی بدات. لەم ڕێنماییەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گونجاوترین شوێن بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە شاری ڕواندز بووە. مەفرەزەی ئۆزدەمیر بەگ لە ١٥ی ئایاری ١٩٢٢ گەیشتە سیرت و لە دیاربەکرەوە بەڕێکەوت. مەفرەزەکە لە ١٢ی خەرمانان لە هەکاریەوە بەڕێکەوت، لە ١٥ی خەرمانان گەیشتە دیزا، لە ١٧ی خەرمانان لە شەمدینان و لە ١٩ی خەرمانان بە پێشوازییەکی پڕ لە جۆش و دلخوشانه خەڵک گەیشتە شاری بێناوک.
ئۆزدەمیر بەگ دەستبەجێ بە ناوی حکوومەتی تورکیاوە، لە هەر شوێنێک بچووبا ڕێکخستن و ڕێگری لە ڕووداوە ئەنارکیەکان دەکرد، کە لە نەبوونی حکوومەتەوە سەریان هەڵدا. مەفرەزەکە لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٢٢ دوای گەشتێکی سەخت و ماندووکردن گەیشتە ڕواندز. مەفرەزەکە لە نێو پێشوازییە بە جۆش و دلخوشانه خەڵکدا هاتە ناو ڕواندز، ئاهەنگەکان بەڕێوەچوو، هۆزەکانی دەوروبەر هاتنە شارەکە و سڵاویان لە ئۆزدەمیر بەگ ومەفرەزەکە کرد؛ قوربانی دەدرا، دوعا دەکرا. ئۆزدەمیر بەگ دەستبەجێ ڕێکخراوێکی لە ناوچەکە دامەزراند و زیاتر بەگوێرەی خواستی گشتی خەڵک مامەڵەی کرد. خەڵک کە ماوەیەکی زۆر بێ حکومەت بوو، وەک نوێنەری مستەفا کەمال پاشا چەپڵەیان بۆ ئۆزدەمیر بەگ دەدا و خۆشیان دەویست. خەڵک بە ناوی (ئۆزدەمیر پاشا) بەیعەتیان بۆ ئۆزدەمیر بەگ نیشان دا. ئۆزدەمیر بەگ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێکخراوەکەی لە ناوچەکەدا فراوانتر دەکرد. لە ناوچەی باکووری عێراق تێپەڕی و ناوچەکەی فراوانتر کرد بۆ ناوچەی لاجان لە باشووری دەریاچەی ئورمیە. هەروەها گرووپەکانی مودافە(بەرگری)ی حقوق کە لەلایەن تورکمانەکانەوە دامەزراون، لە پشت پەردەوە سەریان هەڵدا و بەبێ ترس دەستیان بە درێژەدان بە چالاکییەکانیان كرد.(مه به ست توركمانى ايران / ناوچه ى ئورميه )
ئۆزدەمیر بەگ بێ ترس دەستی بە درێژەدان بە چالاکییەکانی كرد. دوای ئەوەی ئۆزدەمیر بەگ کۆنترۆڵی ڕواندزى کرد، هەوڵی دا لە ناوەندەکانی وەک کەرکووک، سلێمانی، ئاکرێ و موسڵدا، بەشێوەیەکی بەرچاو نفوزی خۆی زیاد بکات. بە هێڵی تەلەگراف لە ڕواندزەوە بۆ دیاربەکر، تۆڕی پەیوەندییەکانیش دابین کرا، لە ئاکرێ، ڕانیە، هەولێر و کۆیسانجاک(كۆیە) بە کەڵک وەرگرتنێکی زۆر لە دەسەڵاتی عەشیرەتەکانی ناوچەکە، دەستی بەسەردا گیرا و كۆنتڕۆڵ كرا.
ئینگلیزەکان بينيان کە ئیدارەی تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت، لە ١٠ی تەمموزی ١٩٢٢، بە ١٢ فڕۆکە هێرشیان کردە سەر ڕواندز، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. سەربازانی ئۆزدەمیر بەگ، کە دابینکردنی خۆیان لە ناوچەکەدا تەواو کرد، لە ٣١ی ئابی ١٩٢٢ هێرشیان کردە سەر ئینگلیزەکان. سەرەڕای بوونی فڕۆکەکانی بەریتانیا، مەفرەزەکەی ئۆزدەمیر بەگ کە لە شەڕی دريند سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چوار فڕۆکەی نزم فڕینی بەریتانییان خستە خوارەوە و شەش دۆشکە و دوو تۆپیان گرت، لەگەڵ چەندین پێداویستی؛ نزیکەی چواردە شەهیدی دا. ئینگلیزەکان لە نیگەرانی ئەوەی کە موسڵ بەتەواوی لەلایەن تورکەکانەوە لەدوای سەرکەوتنی دربند داگیر بکرێت، ئینگلیزەکان شێخ مەحموديان هينا سلێمانی و لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ١٩٢٢ بە فەرمی حکوومەتی کوردستانی ئیدارەی ئینگلیزیان دامەزراند، بەم شێوەیە ئینگلیزەکان بیریان لەوە کردەوە کە نەهێڵن موسڵ و دەوروبەری بە تورکیاوە ببەسترێتەوە و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان لە ناوچەکەدا بپارێزن.
مستەفا کەمال پاشا فەرماندەی گشتی و فەوزى پاشا سەرۆکی ئەرکانی گشتی، کە لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ پێشهاتەکانی پارێزگای موسڵ کرد، دەیانویست ئۆزدەمیر بەگ بە نهێنی لەلایەن حکوومەت پاڵپشتی بکرێت بۆ بەردەوامیی سەرکەوتنەکانی. فەوزى پاشا سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا، لە تەلەگرامێکی تۆمارکراودا وه به شراراوه، کە لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٢٢دا بۆ فەرماندەیی بەرەی ئەلجەزیرەی ناردبوو، تيدا داوا ده كات گه ر پيويست بكات موصل به به كار هيناني چه كيش بيت وه ربگرنه وه، سەرنجترین شت ئه وه بو لە نێو هەوڵەکانی ئەرکانی گشتیی تورکیا، بەرەنگاربوونەوەی ئینگلیزەکان بوو بە بەهێزکردنی و بته و كردني به شي فڕۆکە.
بە پێی فەرمانی سەرۆکی ئەرکانی گشتی فەوزى پاشا، بەرەی ئەلجەزیرە بە هەموو هێزی خۆیەوە، لە هەردوو دیوەکەی دیجلە، بە درێژایی ڕووبارەکە، بە ئاراستەی موسڵ حازربوو هێرش بکات. لە بەرامبەردا بەرەی ڕۆژهەڵات ئەرکی هێرشکردنە سەر مووسڵ-كەركووك لە ڕێگەی هێڵی ئامێدی، سلێمانی بە فیرقەیەکی پیادە کە بە پي دوترا پياده ى شاخ کە لە یەکەکانی سنووری وان، هەکاری و ئیغدر پێکهاتوون، لیوایەکی وه ليوايه كي سوار عەشایەری ، ئەرکی هێرشکردنە سەر مووسڵ-كەركووكیان پێدەسپێردرێت.
لە ڕاستیدا، لە کاتێکدا ئەم ئامادەکاریانە لە ئارادا بوون، فەوزى پاشا سەرۆکی ئەرکانی سوپای توركیا، فەرمانی پێکهێنانی تقويه كردني ئوپه راسيون به سیخوڕی خێرا و فڕۆکەی جەنگی لە بەرەی ئەلجەزیرە، فەوزی پاشا ده ستي كرد به نامەنووسیینى پێویست لەگەڵ کازم پاشا وەزیری بەرگریی نیشتمانی لەم بارەیەوە. لەم نێوەندەدا، لە تەلەگرافيك بۆ ئۆزدەمیر کە لە ٦تشرين دووەم ١٩٢٢دا بۆ فەرماندەیی بەرەی ئەلجەزیرە نێردراوە، پێشنیار کرا کە دوای گەیشتنی هێزی پتەوکردن بۆ رواندز، داگیرکردنی زاخو بە هەموو هێزەکانەوە، قۆڵێک لە باشوورەوە لەسەر دهۆک بنیشێتەوە، و قۆڵەکەی تریش بۆ ڕێپێوان بۆ سەر ئامێدی.
داوا لە ئۆزدەمیر کرا کە ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ بەرەی ئەلجەزیرە تا ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢ تەواو بکات، لە چوارچێوەی ئەو وەڵامانەی کە وەرگیراون. لە کاتێکدا ئەم پێشهاتانە ڕوویان دەدا، کۆنفرانسی لۆزان بەردەوام بوو. لەم نێوانه دا بە حوکمدان بە هەواڵەکانی لۆزان، ئەگەری پچڕانی کۆنفرانسەکە هەبوو. لە بەرامبەر ئەم ئەگەرەدا، فوزى پاشا درێغی نەکرد لە پێدانی ڕێنمایی پێویست بۆ ئامادەکاریی سەربازەکان بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ. لە ڕاستیدا لەو ته له گراف کە لە ئیزمیرەوە بۆ مستەفا کەمال پاشا لە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢دا نێردراوە سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنەی کە بڕیارە بۆ سەر موسڵ ئەنجام بدرێت، فەرمان بە فەرماندەیی ئەلجەزیرە و بەرەی ڕۆژهەڵات درا بۆ گرتنەوەی موسڵ کە لە سنووری پەیمانی نیشتمانیدایە، بە چەک ئەگەر پێویست بوو، و ئامادەکرابوو بۆ ئەمە.
هەرچەندە تورکیا پێش کۆنفرانسی لۆزان بڕیاریدابوو موسڵ بە چەکەوە بگرێت، لەگەڵ دەستپێکردنی کۆنفرانسەکەدا، بە گونجاوی زانی کە قورسایی زیاتر بە ڕێکارەکانی دیپلۆماسی بدات. بەم شێوەیە ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٢٢دا بۆ موسڵ پلانی بۆ دانرابوو، وازی لێ هێنرا. ئەو پرسەی لە کۆنفرانسی لۆزاندا سەختترین گفتوگۆی لێکەوتەوە، “پرسی موسڵ” بوو. مستەفا کەمال پاشا، لەو لێدوانانەی کە لە ٢ی ژانویەی ١٩٢٣ و ٣٠ی ژانویەی ١٩٢٣ لە مەجلیسی نیشتمانی گەورەی دا، ڕایگەیاند کە پارێزگای موسڵ لە سنوورە نیشتمانییەکانی دەوڵەتی تورکیادایە؛ ئەو خەریکی دەربڕینی ئەوە بوو کە ناتوانرێت ئەو شوێنانە لە نیشتمان جیا بکرێتەوە و وەک دیاری بیبەخشن. پێش ئەوەی کۆنفرانسی ئاشتی لۆزان بانگهيشت بکرێت، ئینگلیزەکان لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ لە ئاسمانەوە دەستیان کردبوو بە بۆردومانی كۆیە و ئامێدی.
هاوکات لێدوانەکانی مستەفا کەمال پاشا، سەبارەت بە موسڵ و لێدوانەکانی کە ڕاپرسی دەکرێت، خەڵکی ناوچەکەی دژی ئینگلیز کۆکردەوە. فڕۆکەکانی بەریتانیا زۆرجار شارەکان و ناوچە خێڵەکییەکان و مەڕەکانیان و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان بۆردومان دەکرد؛ لە بەرامبەردا خەڵک لەم بۆردومانە بێزارە. هێرشە ئاسمانییەکانی بەریتانیا بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوام بوون تا مانگی شوبات و ئازاری ساڵی ١٩٢٣.
لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیەی کە دەکرێت موسڵ لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە وەربگیرێتەوە، حکومەتی تورکیا، دوای ئەو دانوستانانەی لە لۆزان دەستیپێکرد، لە تێلگراف کۆددا کە بۆ فەرماندەیی بەرەی ئەلجەزیرە نێردراوە، کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر موسڵ ڕاگیراوە.
سەرچاوەکان:
1-وتار و لێدوانەکانی ئەتاتورک، بەرگی یەکەم، ئەنقەرە ١٩٨٩.
2-ئەرشیفی کۆماری سەرۆکوەزیران.
3- ئەرشیفی عوسمانی سەرۆک وەزیران.
4- گنکور. ئەرشیفی سەرۆکایەتی ئاتاسێ.
5-ئۆکە، میم کەمال، کرۆنۆلۆژیای پرسی موسڵ (١٩١٨-١٩٢٦)، ئەستەنبوڵ ١٩٨٧.
6- شەڕی سەربەخۆیی تورکیا، بەرەی باشوور، نووسینگەی چاپخانەی ئەرکانی گشتی، ئەنقەرە ١٩٦٦.
7- ئەرشیفی ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا، فایل شەفیق ئۆزدەمیر بەی.
8-تورکمەن، زێکریا، “ئۆزدەمیر بەی ئۆپراسیۆنی موسڵ و ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی بەریتانیا (1922-1923)”، گۆڤاری سەنتەری توێژینەوەی ئەتاتورک، ل 49، ئەنقەرە 2001.
9-تورکمان، زێکریا، پرسی موسڵ، گەڕان بەدوای چارەسەرێکی سەربازی (١٩٢٢-١٩٢٥)، ئەنقەرە ٢٠٠٣.
10- تورکمان، زێکریا، مستەفا کەمال لە بەیانی دەوڵەتی نوێ، ئەنقەرە، ٢٠٠٢.










