دوای دۆڕاندنەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە خولی نەتەوەکان لە ساڵی ٢٠٢٠، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی کاپتنی هەڵبژاردەی پۆڵەندا باسی لە شێوازی یاریکردنی تیپەکە کرد لە ڕووی بەرگریەوە، لەو کاتەشدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا، جێرزی برزۆچێک بوو، ئەو بابەتە دوای دۆڕاندنی بە هەڵبژاردەی فەرەنسا لە مۆندیالی قەتەر دووبارە بووەوە، لیڤاندۆڤسکی لە چیسلاڤ میچنۆڤیچی ڕاهێنەر ڕازی نییە و ڕەنگە بە هەمان شێوە دەربکرێت، هەروەک لیڤا دەڵێت، کاتێک لە ڕووی بەرگرییەوە یاری دەکەین، هیچ خۆشییەک نامێنێت ” لێدوانەکەی کاپتن دەتوانرێت وەک تۆمەتێک بۆ ڕاهێنەر و ناڕازیبوونی لە شێوازەکەی لێکبدرێتەوە، ئەوەی شیکارەکان لەبەرچاویان گرتبوو ئاماژەیەک بوو لە لیڤا بۆ فیدراسیۆن بۆ دەرکردنی ڕاهێنەرەکە.