خانهوادهی پێلێ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی، دیسانەوە ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن پیلێ نزیکبووەتەوە لە مردن، دوای ئەوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ساوپاولۆ چارەسەری کیمیایی وهردهگرێت، لە کاتێکدا نەوەکەی ڕایگەیاندووە کە باپیرەی ڕۆژێک دەمرێت، بەڵام دوای ئەوەی بەڕازیل سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە… شەشەم مۆندیال لە مێژووی خۆیدا.
ڕۆژنامەی فۆلها دی ساوپاولۆ بڵاویکردەوە، پێلێی تەمەن 82 ساڵ، بەهۆی ئەوەی چارەسەری کیمیایی کارا نەماوە بۆ نەخۆشخانەیەکی لۆکاڵی بۆ ڕێگریکردن لە ئازارەکان بردراوەتە نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی، کێلی ناسیمنتۆ، یەکێک لە دوو کچەکەی دەڵێت: نەخۆشە، پیر بووە. بەڵام هەر کە هەستی بە باشی کرد، دەگەڕێتەوە ماڵەوە.
خوشکەکەی، فلاڤیا ناسیمنتۆ، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێلێ لە بەشی ئاساییدایە، و دەڵێت: “نادادپەروەرییە خەڵک بڵێن لە کۆتایی ژیانیدایە و لە چاودێری پاڵاتیڤدایە”. ئەمە ڕاست نییە باوەڕمان پێ بکەن، نەوەکەی، ئارسەر ئارانتێس دۆ ناسیمنتۆ، ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ پێلێ، کە سێ جار براوەی جامی جیهانییە، قسەی کردووە سەبارەت بە دوو یاریی یەکەمی بەرازیل لە قەتەر، ئارسەر ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە گوایە مردنی باپیرەی نزیکە، وتی: ڕۆژێک ڕوودەدات، بەڵام ئەمڕۆ نا، دەبینێت چۆن هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ جاری شەشەم دەبێتە پاڵەوانی جیهان.