
خەبات: كارزان كانه‌بی:- به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنیگدان به یارییه وه‌رزشییه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌ره‌ووپێشبردنی وانه‌ی وه‌رزشیی وه‌كو سه‌رجه‌م وانه‌كانی تری پسپۆڕی ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی ودێده‌وانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی فوتساڵ بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه ناحكومییه‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات، له‌مباره‌یه‌وه بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزشی و دێده‌وانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرگوتی: ئامانجمان ئێمه له ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی قوتابخانه ناحكومییه‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر زیاتر خزمه‌ت كردنی وه‌رزشه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌ره‌ووپێشبردنی ئاستی وه‌رزشییه له قوتابخانه‌كان، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی وه‌رزشیی هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی فوتساڵ بۆ بیست قوتابخانه‌ی ناحكومی كه قوتابیانی تاكو قۆناغی شه‌شی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانن به‌شداربن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه، یارییه‌كانیش بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له باره‌ی هه‌بوونی گرفت و ئارێشت له ناو یاریگاكان گوتیشی” هیچ گرفتێكمان نییه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو بووه و یاریگای تایبه‌ت و ستافی ناوبژیوانان و كه‌ل و په‌لی وه‌رزشیی ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خولێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رێوه ببه‌ین له داهاتوودا هه‌وڵ بده‌ین پاڵه‌وانێتی جۆراوجۆری وه‌رزشییان بۆ ئه‌نجام بده‌ن، سوپاسی هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه خه‌ونی ئێمه دروست كردنی یاریزان و ده‌ستنیشان كردنی یاریزانی به‌هره‌مه‌نده بۆ داهاتووی وه‌رزشیی كوردستان و هه‌ولێر به تایبه‌ت، هیوادارین بتوانین پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ین، جێگای باسه خوله‌كه‌ش ڕۆژانه له یاریگای قوتابخانه‌ی كۆشش به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی به‌شێك له یارییه‌كانه:
كۆشش-سمارت(1-0)گۆڵ
كلیڤه‌ر-شیاو(2-1)گۆڵ
ئیشقی برایه‌تی-ساڤای عه‌ره‌بی(4-0)گۆڵ
ئه‌دڤانس-شاهان(5-1)گۆڵ
نۆڤا-زانیاری(4-1)گۆڵ
فاخیر مێرگه‌سۆری-نه‌وای عه‌ره‌بی(3-0)گۆڵ
گۆڵدن فیوچه‌ر-لیزا(2-1)گۆڵ