لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشکرایکرد، دۆڕاندنەکەی بەرامبەر سعودیە بە دوو گۆڵ بووە هۆی ئەوەی ماتیۆ کوڕەکەی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بچێتە ناو یارییەکه به گریانەوە.
مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەلایەن “رادیۆ کەتەلۆنیا”ەوە گواسترایەوە، گوتی: دوای یارییەکەی سعودیە، ماتیۆ بە گریانەوە یاریگاکەی بەجێهێشت.
یاریزانی پاریس سانجێرمان سێ کوڕی هەیە کە گەورەترینیان تیاگۆ و دووەمیان ماتیۆ و بچووکترینیان سیرۆیە.
مێسی لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد: دوای دۆڕاندنەکەی بەرامبەر سعودیە، تیاگۆی کوڕە گەورەکەم خەریکی حیساباتی بوو بۆ ئەوەی بزانێت چۆن سەردەکەوین بۆ قۆناغی دووەم، ئەویش بۆی ڕوونکردمەوە کە ئەگەر هەردوو یارییەکە ببەین ئەوا سەردەکەوین.









