له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر چیای ئاسۆس له قه‌زای ماوه‌ت، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گوندی قامیشه‌ی ئه‌و سنووره بوونه قوربانی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فرۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا له چیای ئاسۆس چه‌ند هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی سنووره‌كه كراوه‌ته ئامانج.
قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت گوتیشی، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه دوو كه‌س شه‌هدیبوون و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به بێسه‌روشوێنبوونی كه‌سێكی دیكه كرد، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه پێكه‌وه‌بوونه له‌كاتی بۆردومانه‌كه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن روونیكرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتییانه بۆ راوكردن و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می پاییز چوونه‌ته ئه‌و شوێنه، راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 15 ساڵه باره‌گاكانی په‌كه‌كه له چیای ئاسۆس هه‌یه، به‌رده‌وام درۆنه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه سووڕاونه‌ته‌وه و جێگه‌ی مه‌ترسی بووه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
چیای ئاسۆس یه‌كێكه له چیا سه‌خته‌كان كه رووبه‌رێكی فراوانی هه‌یه، له شاره‌دێی قه‌ڵادزێوه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌كاته گوندی گه‌ڵاڵه له سنووری شاره‌دێی ماوه‌ت.
هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌ناوی (عه‌زیز محه‌ممه‌د) كه خه‌ڵكی گوندی قامیشه‌یه له‌و بۆردومانه شه‌هید بووه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دوو كه‌سی دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵ ئه‌و قوربانییه‌بوون، سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
K24