ئەمڕۆ سێشەممە 29/11/2022 ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. ھ. ح) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (7ی توندوتیژیی خێزانی) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتووە: ”تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا بە چەکێکی جۆری دەمانچە ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە، بەڵام هەر زوو توانرا دەستگیر بکرێت و وێڕای دەستبەسەرداگرتنی دەمانچەیەک و چەقۆیەک، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێک خرا و ڕادەستی دادگا کرا.”