سیامند سێلکی
دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 ی په‌ڕله‌مانی کوردستان، بیرۆکه‌یه‌ک دروست بوو که بۆ ده‌ربازکردنی ئه‌و دۆخه دژوار‌و مه‌ترسیداره‌ی که به‌هۆی خیانه‌تی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ڕووبه‌رووی کوردستان بۆوه، ئه‌نجوومه‌نێکی باڵای سیاسی له‌کوردستان دابمه‌زرێت، تا هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان له‌خۆبگرێت و پێکه‌وه بڕیار بده‌ن و ڕووبه‌ڕووی ئالنگاریه‌کان ببنه‌وه. بێ گومان به‌له‌به‌رچاوگرتنی واقعی ئه‌و کاتی کوردستان، دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێکی له‌و شێوه‌یه بۆ کورد، زه‌روره‌تێکی گرنگ و مێژوویی بوو. چونکه له‌ڕێگای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه ناوماڵی کورد ڕێک ده‌خرایه‌وه‌و کۆ ده‌نگی هه‌مه لایه‌نه دروست ده‌بوو.
ئه‌م کۆده‌نگییه پێگه‌و سه‌نگ و قورسایی کوردی ده‌گه‌ڕانده‌وه دۆخی ئاسایی جاران و به‌هێزێکی تۆکمه‌وه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کان ده‌بوویه‌وه. لێ مخابن هه‌موو ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ڕۆڵیان له‌خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌ردا هه‌بوو، به‌ده‌ست له‌پشتدانی وڵاتانی ئیقلیمی سه‌رسه‌ختانه دژی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی کوردستان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت.
یه‌کێتی و لایەنی دی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دژایه‌تییه وه‌کو هه‌ڵویستێک له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک وێنای بکه‌ن، گوتیان دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی هیچ مانایه‌ک بۆ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌هاکانی دیموکراسی ناهێڵێته‌وه، پارتی به‌نیه‌تی قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ده‌ستی خۆیدا ده‌خوازێت له‌ڕێگای دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێکی له‌م شێوه‌یه‌وه، پۆستێکی نوێ بۆ مه‌سعود بارزانی داتاشێت!
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه، دوای ئه‌وه‌ی که کابینه‌ی نۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌ڕێگای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی چاکسازیه‌وه کۆتایی به‌قه‌یرانی دارایی هێناو هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌شی دوورخسته‌وه، که به‌هۆی خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌ره‌وه له‌سه‌ر کورد دروست ببوون. هه‌مان ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی که‌پێشتر دژی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی بوون، له‌سه‌روبه‌ندی کۆبونه‌وه‌ی دوو ڕۆژ پێشی دوکاندا، دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی کوردستانیان ورژاندو به‌زه‌رورو پێویستیان له‌قه‌ڵه‌م دا!
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ چوار ساڵ پێش، که کورد له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌خه‌راپترین بارودۆخدا بوو. ئه‌و به‌ڕێزانه تا سه‌ر ئێسقان دژی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی بوون بۆ کوردستانب به‌لام ئێستا که له‌سایه‌ی حکمه‌ت و لێزانی و دلسۆزی مه‌سرور بارزانیه‌وه کورد زۆرینه‌ی قه‌یرانه‌کانی تێپه‌ڕاندووه‌و بارودۆخی له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌چوار سال پێش باشتره ، هه‌مان ئه‌و که‌س و لایه‌نانه دامه‌زراندنی وه‌ها ئه‌نجومه‌نێک بۆ کورد به‌زه‌رورو پێویست ده‌زانن ؟! بۆ چوار سال پێش پێیان وابوو دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هیچ واتایه‌ک بۆ دیموکراسی ناهێلێته‌وه‌و ، پارتیان به‌وه تاوانبار ده‌کرد گوایه له‌ڕێگای دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌خوازێت پۆستێک بۆ سه‌رۆک بارزانی داتاشێت ، به‌لام ئێستا پێیان وایه هیچ ئیشکالیه‌تێک بۆ دامه‌زراوه دیموکراسیه‌کان دروست ناکات و به‌پێوستی ده‌زانن؟!
من پێم وایه وه‌لامی هه‌ردوو پرسیاره‌که بۆ هه‌موو تاکێکی وشیار ڕوون و خویایه .ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار سال پێش دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌که سه‌نگ و قورسایه‌کی تایبه‌تی به‌کورد ده‌به‌خشی و سه‌دا سه‌د له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی کورددا بوو.
ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی دۆژمنانی کورد دژایه‌تیان کرد، ئێستاش که‌به‌پێویست ده‌زانن و پشتگیری له‌دامه‌زراندنی ده‌که‌ن، به‌هه‌مان نه‌فه‌سی دژایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی کورد و له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌کیدا، مه‌به‌ستیانه له‌ڕێگای وەها ئەنجوومەنێکەوە، دەسەڵاتەکانی بەڕێز مەسرور بارزانی بەرتەسک بکەنەوە و ئاستەنگ له‌به‌رده‌میدا دروست بکه‌ن، تا نه‌توانێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاکسازی به‌رده‌وام بێت.