ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26/11/2022، فازڵ میرانی، به‌ به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاریكرا.

رۆژ 19/11/2022، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریكران و هەروەها لە رۆژی 24/11/2022، له‌ كۆبوونه‌وه‌یەکی دیکەی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەرپرسی مەکتەب و بەشەکانی دیاریکران.

رۆژی 3/11/2022، كۆنگره‌ی 14ەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك به‌ به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و به‌ تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌، سه‌رۆك بارزانی، به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و هەروەها هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه‌ به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.