ئەمڕۆ شەممە 26ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی بە سەرۆکایەتی سام یۆنۆ کرد، کە لە نوێنەرانی رەوەندی کلدانی لە باکووری ئەمەریکا و ئەوروپا و کلدانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.

سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانیی ڕرەوەندی کلدانی لە دەرەوەی وڵات،  بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردن لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی زیاتر کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان. داواشی لە ڕەوەندی کلدانی و کریستیانەکانی دەرەوەی وڵات کرد، کە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و رۆڵی کارای خۆیان لە پێشخستنی کوردستاندا بگێڕن.

67

768

56

7

765

67