سیامەند سێلکی
ماوه‌یه‌که ڕۆژانه له‌سه‌ر زاری سه‌رۆکی یه‌کێتی بافل تاله‌بانی گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین که دبێژیت زۆر هه‌ولم داوه له‌گه‌ل پارتی ڕێک بکه‌وین ،به‌لام هه‌وله‌کانم بێ ئه‌نجام بوون!
بێ گومان سه‌رۆکی یه‌کێتی له‌مه‌دا ڕاست ده‌کات، داوای ڕێککه‌وتنی له‌پارتی کردووه‌و پارتیش ئاماده نه‌بووه له‌گه‌لیدا ڕێک بکه‌وێت، هوکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه له‌م قوناغه هه‌ستیاره‌دا ڕۆئیاو دونیابینی پارتی بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌دانی کوردستان له‌گه‌ل یه‌کێتی جیاوازه.
پارتی پێی وایه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی کورد ببنه بنه‌ماو شه‌نگست بۆ هه‌موو ڕێککه‌وتنێک و، سۆره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و پرۆژه چاکسازیه‌ی که له‌لایان به‌ڕێز مه‌سرور بارزانیه‌وه له‌سه‌ره‌تای کابینه‌ی نۆدا خراوه‌ته واری جێبه‌جێبه‌جێکردن و قوناغ به‌قوناغ کاری له‌سه‌ر ده‌کات، وه‌کو خۆی له‌هه‌موو کوردستان جێبه‌جێ بکرێت.
به‌لام بوچوونی یه‌کێتی له‌م باره‌وه ته‌واو جیاوازه‌و ، ئه‌وه‌ی داوا ده‌کات به‌هه‌موو پێوه‌رێک دژ‌و ناکوکه له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی خه‌لکی کوردستان.
دیاره یه‌کێتی له‌پێناو ڕاستکردنه‌وه‌ی باری لاری خۆی ، وه ئه‌و فه‌شه‌له سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌ی که تۆشی بووه، داوا ده‌کات به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی ده‌ست له‌پرۆژه‌ی چاکسازی هه‌لگرێت ، یان به‌لای که‌مه‌وه ئه‌و پرۆژه گرنگ و حه‌یاتیه بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌لپه‌سێرێت، دیسان داوا ده‌کات بۆ ده‌رباز کردنی ئه‌م قوناغه پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌نجا به‌په‌نجا له‌گه‌لی ڕێک بکه‌وێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ واقعی شومی دوو ئیداره‌یی، بێ گومان له‌واقعێکی وه‌هادا کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه خالی سفرو هه‌موو جوانیه‌کان له‌ناو ده‌چن ، هیچ مانایه‌ک بۆ یاسا‌و پروسه‌ی هه‌لبژاردن و به‌هاکانی دیموکراسی نامێنێته‌وه.
له‌هه‌موو ئه‌مانه خه‌راپتر مافیاکانی بافل ده‌ست کراوه ده‌بن که هاوشیوه‌ی شه‌هید هاوکار جاف هه‌موو ئه‌و که‌سانه له‌ناو ببه‌ن که بوچوونی جیاوازیان له‌گه‌ل یه‌کێتی هه‌یه.
له‌م سونگه‌وه پارتی وه‌کو هێزێک که‌ڕووبارێک خوێنی له‌پێناو به‌ده‌ست هێنان و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی باشوری کوردستاندا به‌خشیوه ،به‌هیچ نرخێک ئاماده نه‌بووه بچێته ژێر باری داواکاریه‌کانی بافل و هه‌موو ڕێککه‌وتنێکی له‌و شێوه‌یه‌ی ڕه‌د کردووته‌وه‌و، سوریش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی پروژه‌ی چاکسازی.
هه‌ر وه‌ک له‌سه‌روه ئاماژه‌مان پێکردووه ئه‌م پێداگریه‌ی پارتی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی چاکسازی له‌و سونگه‌وه‌یه که پارتی پێی وایه پاراستنی قه‌واره‌ی فیدرالی بۆ کورد چه‌ند گرنگه ، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی چاکسازی دوو هێنده گرنگه.
چونکه جێبه‌جێ بوونی پرۆژه‌ی چاکسازی وه‌کو خۆی .واته سه‌روه‌ر بوونی یاسا‌و چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی کومه‌لایه‌تی و پاراستنی به‌ها مرۆڤیه‌کان، له‌ڕوانگه‌ی پارتیه‌وه ئه‌م بنه‌مایانه هه‌م گارانتی مانه‌وه و گه‌شه‌کردنی قه‌واره‌ی فیدرالی ده‌که‌ن هه‌میش بناغه‌یه‌کی کونکریتکراون بۆ ئاڤاکردنی ئه‌و کوردستانه به‌هێزه‌ی که به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی کاری بۆ ده‌کات.