نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/11/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. محه‌مه‌د تمیم وه‌زیرى پلاندانانى عێراقه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانیى سیاده‌ پێشوازى لێكرا.

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى سیاده‌، هه‌ردوولا داكۆكیان له‌ پێویستیى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان هێز و پێكهاته‌ نیشتمانییه‌ عێراقییه‌كاندا كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و سه‌ختییانه‌ى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ردوولا هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردن و هاریكاریى نێوان ده‌سه‌ڵات و هێزه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ مافى هه‌موو پێكهاته‌ عێراقییه‌كان و ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات مسۆگه‌ر و پارێزراو بێت.