به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفاز له ماڵێكی شاری سلێمانی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ده‌كات و هه‌روه‌ها ستایشی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كرد.
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق، لە تویتێکدا نوسیوویەتی: “لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکی گاز لە سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان دەکەین. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و دەستخۆشی لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دەکەین”.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفاز له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوونه.