وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری كۆتایی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ته‌قینی سیسته‌می غازی شۆفازی خانووه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتنی خێرا و ئەمبوڵانس و بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و قوربانییانی ڕووداوی تەقینه‌وه‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌رده‌وامن لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییه‌وه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: بەداخەوە دواهەمین ئاماری قوربانییان بەمشێوەیە:-

15  تەرم لە پزیشکی دادوەری دان

12  بریندار هەیە

8  برینداری دەرچوو لە نەخۆشخانە

4  بریندار لە چاودێری چڕ لە ژێر چارەسەردایە