ئەمشەو نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی)، راگەیەندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمشەوی سلێمانی بڵاو كردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا كە لە هەژماری فەرمی یۆنامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو كراوەتەوە، هاتووە: “بیر و هۆش و نزامان لەگەڵ بەرکەوتووانی تەقینەوە کارەساتبارەکەی تانکی غازە لە سلێمانی کە چەندان قوربانی لێ کەوتەوە. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییان دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین لەگەڵ دەستخۆشیمان لە هەوڵی بێوچانی فریاگوزاران.”