سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی تەقینەوەی غاز لە خانوویەکی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی رایگەیاند، “بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمشه‌وی سلێمانییه.”
ئەمشەو پێنجشەممە، 17-11-2022، لە خانوویەکی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە تەقینەوەکە بەهۆی غازی LPG بووە و گوتی، لە تەقینەوەکەدا تاوەکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسیش بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، “بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمشه‌وی سلێمانییه. سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌م، هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی قوربانیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.”