وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئه‌مڕۆ له كۆیه، یه‌ك كه‌س شه‌هید بووه و ته‌رمه‌كه‌ى گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/11/2022، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى مووشه‌كبارانكردنى ئه‌مڕۆى بنكه و باره‌گاكانى حزبى دیمو‌كراتى له كۆیه بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیاندراونه‌ته نەخۆشخانە، ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازیی برینداران و چارەسەرکردنیانن”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لەسەر هێڵه بۆ ڕەوانەکردنی تیمی ئەمبوڵانسی زیاتر.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.