سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی 741 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای سلێمانی دا.
ئەمڕۆ پێنجشهممه 10/11/2022، فهرمانگهى میدیا و زانیاریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه، تێیدا ئهوه خراوهته ڕوو، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی 741 ملیۆن دینار دا، بە مەبەستی دابینکردنی مەوادی پاککەرەوەی ئاوی خواردنەوە و پڕۆژەکانی ئاو و بیر و کارێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2022.
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوهش كراوه، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەکرێت.