خەبات: ئاری حەسەن:- هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی سەرقاڵی كاری هونەری تازەیە،بۆ ئەوەش ڕادەگەیەنێت بەئەركی سەرشانی هەموو هونەرمەندێكی كورد دەزانێت لەم ئان و ساتەدا پاڵپشتی خۆپان بۆ خۆیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەرببڕن،دەشڵێت: وەك هونەرمەندێك بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی سێ بەرهەمی هونەری هونەرییە، كە یەكێك لەبەرهەمەكان ئێستاكە كارەكانی تەواو بووە.هەروەها دەڵێت چاوەڕوانیم لەهەموو هونەرمەندانی كوردستانیشە بێدەنگ دەبن بەتایبەت هونەرمەندانی باشوری كوردستان كە پارچەیەكی ئازادە، وەك چۆن كاتی شەڕی كۆبانێ هەموو هونەرمەندان یەك دەنگ بوون و كاریان بۆ پشتیوانی نەكەوتنی كۆبانێ كرد هیوادارم ئاواش لەبۆ پشتیوانی كوردانی ڕۆژهەڵات یەك دەنگ بن بەهەڵوێست و كارە هونەرییەكانیان، لەم بارودۆخەی ئێستادا هەموو هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن، نەجمەدین غوڵامی خەڵكی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، ھەشت ساڵ پێشمەرگە بووەو دواتر ڕووی كردۆتە ئەوروپاو لەوێ نیشتەجێبووە، خاوەنی حەوت ئەلبوومی بڵاوكراوەو چەندین كاری هونەریی هەیە.









