خەبات: سولین سلێمان:- بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی نیوكاسڵی بەریتانی خانمان لە شۆفێریدا سەركەوتووترن لە پیاوان، بەپێی توێژینەوەكە، هۆكاری سەركەوتوویی خانمان لە شۆفێریدا دەگەڕێتەوە بۆ وریایی و ئاگایی زۆرتر بەراورد بە پیاوان لەكاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلدا، ئاماژە بەوەشكراوە لە كاتی رووداوەكاندا خانمان كاردانەوە و فریاكەوتنیان خێراترە.
هەروەها بە پێی ئەو توێژینەوەیە کە ٥٨٥ شۆفێر لە هەردوو رەگەز بەشدار بونە تێدا ئەوە دورکەوتووە کە خانمان زیاتر لە پیاوان پابەندترن ، بەو پێیەش پیاوان زیاتر سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆن دەکەن لە رووی خێرایی و سەرپێچیەکان، جێگای ئاماژەیە هەر لەو توێژینەوەیەدا هاتووە کە پیاوان زیاتر لە ئافرەتان کرێی سەرپێچیان بۆ دێتەوە بە بەراورد لە خانمان.
لە وردەکاری زیاتری ئەو توێژینەوەیە ئاماژە بەوەش کراوە کە خانمان زیاتر لە پیاوان سەرنج دەدەن بەو هۆیەشەوە کەمتر سەرپێچی دەکەن و هەروەها ئۆتۆمبێل خێرا لێناخورن زیاتر بەسەرنجەوە ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنن بەو هۆیەشەوە کەمتر رووبەروی سزا و سەرپێچی کردن دەبنەوە.