سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ شەممە 15ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و ھاوخەمی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئەماسرای تورکیا دەربڕی.
لە پەیامێکدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی بە خێزان و کەسوکاری قوربانییان گەیاند.