پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، بڵاوی کردەوە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەو گەنجەی خەڵات کردووە کە منداڵەکانی عەقید هاوکار جافی لە زرگار کرد.

دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی یەکەم، قاسم هاشم حەمەد، ئەو گەنجەی کە لە کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر توانیی بوێرانە و ئازایانە منداڵەکانی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ لە مەرگ ڕزگار بکات، لەبەر ئازایی و بوێرییەکەی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە ڕێزی لێ نرا و خەڵات کرا.

شیاوی ئاماژە پێدانە دوای بڵاو بکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی ساتی رووداوی تەقینەوە و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی عەقید هاوکار جاف، کە جگە لە خۆی دوو منداڵ و هاوسەری و خوشکێکیشی ناو ئۆتۆمبێلەکە بوون(باسنیوز) وەک یەکەم دەزگای میدیایی تیشکی خستە سەر ئازایەتی و بوێری ئەو گەنجە کوردە کە لە کاتی رووداوەکەدا منداڵەکانی عەقید هاوکار رزگار دەکات، دواتر بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای خەڵاتکردنی ئەو گەنجەیان دەکرد و ئەمڕۆش خەڵات کرا.