ئەمڕۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕای گەیاند: “سبەى چوارشەممە، كاتژمێر یەكی دواى نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى دوازدەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین.”
بڕیارە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیا جیاکان ڕابگەیەندرێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانیش دەرچووان دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.
بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بانگهێشتنى گشت دەزگاکانى ڕاگەیاندنی كردووە، لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئامادە بن.