لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانانی كوردستانی ده‌ست نیشان كرد، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌فه‌رمانیان ژماره 155 له 5/10/2022 كه واژووی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره عادل كه‌مال ته‌قیه‌دین به سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانانی كوردستان راگه‌یاند.
له فه‌رمانه‌كه‌یاندا ئاماژه دراوه به: دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار ئیسماعیل سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانانی كوردستان و په‌سه‌ند كردنی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی، عادل كه‌مال ته‌قیه‌دین كرا به سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه و ئه‌م بڕیاره‌ش له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێده‌كرێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه راهێنه‌ر عادل كه‌مال به‌ڵێن به وه‌رزشوانانی بواری له‌شجوانی كوردستان ده‌دات كه هه‌ر چه‌نده تاكو ئێستا درێغی نه‌كردووه له‌خزمه‌تكردنی وه‌زرشوانان و بواره‌كه، له‌مه‌ودواش هه‌موو توانایه‌كی بخاته گه‌ڕ بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی وه‌رزشه‌كه‌یان و یارمه‌تیدان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌م و كوڕیه‌كانیان. هه‌موو شاره‌زییه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش به له‌شجوانانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئێمه‌ش به‌ناوی خۆمان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزش و به‌ناوی هه‌موو هه‌واداران و وه‌رزشوانانه‌وه پیرۆزبایی له راهێنه‌ری به‌توانا و پاڵه‌وانی جیهانی عادل كه‌مال ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین.
– عادل كه‌مال ته‌قیه‌دین.
– له دایك بووی 25/3/1976 – هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه.
– له 4/4/1992 هاتووه‌ته ناو بواری وه‌رزشی له‌شجوانی له شاری هه‌ولێر له یانه‌ی هه‌ولێر و تا ئێستا و بێ دابڕان به‌رده‌وامه
– له ساڵی 2007 بڕوانامه‌ی دبلۆمی له‌هه‌ردوو بواری راهێنه‌رایه‌تی و ناوبژیوانیی به‌ده‌ستهێناوه.
– له ده‌یان پاڵه‌وانێیه‌تی عیراقی و ئاسیا و وه‌ته‌ن عه‌ره‌بی و جیهانی به‌شداری كردووه له‌زۆربه‌یاندا پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه.