خەبات: هەمزە سەرحان:- بۆ یەكەمجار شاعیرێكی كورد لەگەڵ كازم ساهیردا كارێكی هونەری هاوبەش ئەنجام دەدەن شاعیر (ئـەحـمـەد مـحـەمـەد) لەگەڵ هونەرمەندی عێراقی (كــازم ســاهـیر) لەكارێكی هونەری ئەنجامدەدەن لەم پایزەدا، ئـەحـمـەد مـحـەمـەد لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك دەڵێت ” زۆر سوپاس (ئەبو ویسام ) بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەت تا هەمیشە لەبیرەوەریمدا دەمێنێتەوەو هەرگیز لە یادی ناكەم” كازم ساهیر و ئەحمەد محەممەد لە كارێكی هونەریی هاوبەشداكازم ساهیر، هونەرمەندی ناسراوی عێراقی، گۆرانییەك بە زمانی كوردی و عەرەبی بۆ پرۆمۆی ئاسیاسێڵ بەرهەمدێنێت، تێكستی بەشە كوردییەكەی لەلایەن ئەحمەد محەممەد، شاعیری كورد نووسراوە.